Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:52

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی 2024 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە حازم تەحسین بەگ میری ئێزدی و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدی کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد کە هەردەم پشتیوانی ئێزیدیان بووە و پەرۆشی ئاسوودەیی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان ئێزیدییەکان بووە.

هەروەها شاندی میوان داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە پاڵپشتیکردنی داواکانیان بەردەوام بێت و ڕێگری بکات لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە بە نیازن پەرتەوازەیی بخەنە ناو ئێزیدییەکان.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئێزیدی بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن و داواشی کرد کە ئێزیدییەکان دەست بگرن بە داب و نەریتی خۆیان و ڕێگە نەدرێت دەنگی نامۆ و لابەلا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدیان بکەن و زێدی باب و باپیرانیان بەجێ بهێڵن.

سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دیاریکردنی میری ئێزیدی لە بەغدا و دەستوەردان لە کاروباری ئێزیدییان، جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی و خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات و ڕێگە نادات بابەتی نامۆ بەسەر ئێزیدییەکاندا بسەپێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.