Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 18:08

بەدواداچوون بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دەكرێ

کوردستان TV
100%

لەسەر سكاڵای هاووڵاتییان كە تێیدا سكاڵایان لە چەند بریكارێك تۆمار كردبوو بەهۆی پاك ڕانەگرتنی بەشە ئازووقەی مانگانە لە دوكانەكانیان و هەروەها ئەنجامنەدانی مامەڵەی پێویست لەگەڵ هاووڵاتییان، ئەمڕۆ یەكشەم بەدواداچوونی بۆ چەندین بریكار كرا.

بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەم لیژنەکەمان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان، بەدواداچوونێکی مەیدانیان کرد بۆ بریکارەکانی مەرکەز (207) و (213) ئارد و خۆراک.

لیژنەكە لەو بەدواداچوونەدا لە کەموکوڕییەكانیان کۆڵییەوە کە هاووڵاتییان ئاراستەیان کردبوون سەبارەت بە کەمتەرخەمی بریکارەکان لە چۆنیەتی شێوازی پاک هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتییان لە دوکانەکاندا و مامەڵەی پێویست لەگەڵ هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ لای بریکارەکانی خۆراک.

لیژنەکە چەند ڕێنماییەکیان بە بریکارەکان دا سەبارەت بەشێوازی خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە کاتی وەرگرتنی بەشە ئازووقەی مانگانەیان و هەڵگرتنی مەوادەکان بەشێوازێکی تەندروست، هەروەها دانانی تابلۆی ناوی بریکار لە سەرەوە و بەردەم کۆگاکانیان.

هەر لەو بەدواداچوونەدا بریکارەکان ئاگادارکرانەوە لەهەر کەمتەرخەمییەک بەرامبەر هاووڵاتییان بنوێنن، سزادەدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.