Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:25

ھۆشداری لەخواردنی برنج دەدرێت

کوردستان TV
100%


د.شوان که‌ریم پزیشكی ڤێتێرنه‌ری هۆشداری له‌سه‌ر خواردنی برنج ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، بەپێی ئامارێکی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەسەر ئاستی جیهاندا بڕێکی زۆر برنج هاوردە دەکات، هەر تاکێکی عێراق ساڵانە زیاتر لە 37 کیلۆ برنج دەخوات. ئامارەکان دەریدەخەن کە ساڵی رابردوودانیشتوانی عێراق لە زۆر برنج خواردندا لە پلەی شەشەمی جیهاندا بوون.

ده‌شڵێ، خۆم لە نزیکەوە ئاگادارم کە لەم دواییانەدا زیاتر و زیاتر برنج (برنجی بەسمەتی) لە هیندستان و پاکستانەوە ڕەتدەکرایەوە هاوردە بکرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەنێویاندا فینلاند و سوید. ئەمەش بەهۆی بوونی ئاستی بەرزی قڕکەرەکان(pesticides) و ماددە کیمیاییە نایاساییەکان کە بە تایبەتمەندی ژەهراویکردنی دەمار و ئەگەری شێرپەنجەیی ناسراون، کە کاریگەرییان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی و جگەر و گورچیلە هەیە. دەرکەوتنی زیانەتەندروستیەکان ماوەیەک کاتی ئەوێت کە پەیوەستە بە ڕێژەی بەکارهێنانی ئەوبرنجە کە ئاستی زۆری مادە قڕکەران (pesticides) و ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان تێدایە. 

بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕە برنجە ڕەتکراوەی ووڵاتانی ئەروپا، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بگاتە هەزاران تۆن، بەبێ کۆنترۆڵی ورد لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بفرۆشرێت، بە کوردستان/عێراقیشەوە.

د.شوان که‌ریم راشیده‌گه‌ێنێت، هەرچەندە بەرهەمهێنەرانی برنج لە هیندستان و پاکستان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەموو برنجێک کە هەناردە دەکرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕێکاری توندی بەرهەمهێنان پەیڕەو دەکات، لە هەڵبژاردنی زەوی و کوالیتی ئاوەوە تا شێوازی چاندن و پرۆسەی پاکەتکردن، بەڵام هێشتا قڕکەرەکان و ماددە کیمیاییەکان هەن کە لە سنوورە ڕێگەپێدراوەکان تێپەڕێنن بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا ( ڕێسای EC 396/2005 بەها سنووردارەکان بۆ پاشماوەی قڕکەر لە خۆراکدا..)

له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌، پرسیارەکە ئەوەیە کە ڕەنگە چەندها مادەی قڕکەر(pesticides) و مادەی کیمیایی لە برنجی بەرهەم هێنراودا هەبێت بە مەبەستی هەناردەکردن و بەم شێوەیە بگاتە ئەو بازاڕانەی کە ڕەنگە کۆنتڕۆڵکردنیان بەپێی پێویست نەبێت یان هەرنەبێت، وەک بازاڕەکانی عێراق/کوردستان..
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.