Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 05:12

تۆقین چییه‌ و كێن ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن؟

کوردستان TV
100%


د.هێمن فاتح حەمەكەریم پزیشكی پسپۆڕی دەرونی دەڵێت تۆقین(پانیك) جۆرێكە لەجۆرەكانی نەخۆشی دڵەڕاوكێ، كە تاك توشی حاڵەتی ترسێكی لە ڕادەبەدەری كتوپڕ دەبێت، بەجۆرێك هەست دەكات كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات یاخود هەندێك جار ترسێكی وای لا دروست دەبێت كە دڵی یان هەناسەی دەوەستێت.

وتی: حاڵەتەكە لەچەند خولەكێك تێپەڕناكات و دوای تەواوبوونی، نەخۆشەكە ترسی لەڕوودانەوەی حاڵەتەكە هەیە، بەجۆرێك كاریگەری نەرێنی توند لەسەر لایەنی كاركردن و فەرمان و پەیوەندی كۆمەڵایەتی جێدەهێڵێت.

نیشانەی دەروونی و جەستەیی حاڵەتی تۆقین:
- دڵەكوتێ و ترسی مردن.
- ترسی لەدەستدانی كۆنترۆڵی خود.
- هەناسەتەنگی و هەستی خنكان.
- ئازارێكی توند لە سنگ یان گەدە.
- ئارەقكردنەوە و لەرزین.
- گێژبوون و سڕبوون و هێڵنجدانەوە.

ئەو پزیشكە وتیشی: نەخۆشیەكە لەڕەگەزی مێ بەرێژەی دوو بۆ سێ هێندە زیاترە بەراورد بەڕەگەزی نێر، دو بۆ سێ كەس لەسەد كەس تووش دەبن و دەكرێت نەخۆشیەكە لەهەموو تەمەنێكدا ڕووبدات، بەڵام زیاتر لە بیست و سییەكانی تەمەندا دەردەكەوێت.

د.هێمن فاتح حەمەكەریم پزیشكی پسپۆڕی دەرونی ئاماژەی بەوەدا كاتێك حاڵەتی تۆقینەكە لەمانگێكدا چوارحاڵەت یاخود زیاتر بێت بە نەخۆشی پانیك ناوزەند دەكرێت، بۆ چارەسەری نەخۆشیەكە هەردوو ڕێگای چارەسەری هزری و ڕەفتاری یان دەرمان بەكاردەهێنرێت.

ژێده‌ر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.