Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:52

سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە شوێنی تەقینەوەکەی بابل

کوردستان TV
100%


سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی گەیشتە شوێنی ئەو تەقینەوەیەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نێو "سەربازگەی کالسو" سەربە حەشدی شەعبی لە باکووری بابل ڕوویدا و لە میانیدا لە وردەکاری لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاگاداکراوەتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە، عەبدولعەزیز محەمەداوی گەیشتووەتە شوێنی ئەو تەقینەوەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لەناو سەربازگەی کالسو باکووری پارێزگای بابل کە ژمارەیەک بارەگای سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی تیایدا، ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی لە کاتی گەیشتنی بۆ نێو سەربازگەکە، لە وردەکاری لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاگادارکراوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دواتر عەبدولعەزیز محەمەداوی، بریندارانی تەقینەوەکەی کە ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، بەسەرکردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.