Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

ئێران باس لە زیانەكانی هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل دەكات

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران باس لەوە دەكەن كە لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر چەند بنكەیەكی سەربازی پارێزگای ئەسفەهان، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

ئاژانسی دەنگوباسی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە: لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە پارێزگای ئەسفەهان بە تەواوی چالاك بووە و لەنزیك بنكەی ئاسمانی (شیكاری) سەر بە سوپا توانراوە 3 درۆنی بۆمبڕێژكراو بخرێتە خوارەوە.

سەرچاوەكە لەسەرزاری بەرپرسانی سەربازی ئێران گواستوویەتییەوە كە لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆ هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتۆتەوە و هەروەها هیچ زیانێكیش بە بنكە ئەتۆمییەكان لە پارێزگای ئەسفەهان نەكەوتووە.

ئاژانسی (تەنسیم) بڵاوی كردەوە: دوای هێرشەكە و بیستنی دەنگی تەقینەوەكان، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی وڵاتەكەی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە هێرشەكەدا هیچ زیانێك نەكەوتۆتەوە، دەنگی تەقینەوەكانیش دەنگی ئەو مووشەكانە بووە كە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە ئاراستەی درۆنەكان كراون.

لەلایەكی تریشەوە حوسێن دلێریان گوتەبێژی ئاژانسی ئاسمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەداوە كە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بە چەند دانە درۆنێكی كەم ئەنجامدراون و سەرجەمیشیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی خراونەتە خوارەوە.

جەختیشی كردەوە كە هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددەی لە پارێزگای ئەسفەهان نەكەوتۆتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.