Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:32

ئەم هاووڵاتییە لـە سیدەكان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، هاووڵاتییەكی خەڵكی سنووری سیدەكان گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە كەوتۆتە ناو ئاوەوە، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كەس بە ڕووداوەكەی نەزانیوە.

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تورکیا شەوی ڕابردوو لە گوندی ناو دارۆکی لە سنووری گەلی لێتان سەر بە شارۆچكەی سیدەکان ئۆبێلێكی هاووڵاتییەکیان کردۆتە ئامانج.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە کە ناوی (سەروەر قادر ڕەشکۆ)ـە و خەڵکی گوندی شێخ ڕەش و دانیشتووی شارۆچكەی سیدەکانە، گیانی لە دەستداوە.

بۆردومانەکە شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 7:00 ئەنجامدراوە، دوای بۆردومان و گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكە، ئۆتۆمبێلەكە کەوتۆتە نێو ئاوی ڕووباری گوندی ناردارۆک و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کەس بە ڕووداوەکەی نەزانیوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هاوولاتییەکی دانیشتووی گوندی ناردارۆک ئۆتۆمبێلەکە و تەرمی هاووڵاتییەکە دۆزراونەتەوە.

سیدەكان / مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.