Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:47

ئیکرەم ئیمام ئۆغۆڵو: دۆستی گه‌لی كوردستانین

ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو لەڕێگەی لاوێكی کوردەوە سوپاسی گەلانی ئەوروپا دەکات
کوردستان TV
100%


ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئاماژە بەوە دەکات، میللەتی کورد میللەتێکی ڕەسەنن و ئەو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.

  لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا کە لەرێگەی فەلاح حەسەن لاوێكی کوردەوە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئاراستەی کرابوو، ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سوپاسی گەلانی ئەوروپا دەکات.

 فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپا رایگەیاند: هەوڵیانداوە پردی دۆستایەتی ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو و لاوانی ئەوروپا دروست بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بوومەلەرزەکانی تورکیادا، ئیمام ئۆغڵو پیرۆزبایی لە لاوانی کوردستان کرد کە لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەوروپی لە رێگەی سیاسەتەوە خزمەت مرۆڤایەتی دەکەن.

فەلاح حەسەن رایگەیاند: ئیکرەم ئیمام ئۆغلو ستایشی گەلی کوردستان دەکات و پێی وایە میللەتی کورد میللەتێکی رەسەنە، بۆیە خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.