Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 05:10

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریاندا بەهۆی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن

کوردستان TV
100%


بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا.

بەیاننامەی ئەنجامی کۆبوونەوەی پەیوەنديیە دەرەکییەکانی لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا کە تیایدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرا، ڕاگەیاندرا.

لە بەیاننامەکەدا بە کۆی دەنگی سەرکردەکان هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئیدانەکراوە و بڕیاردراوە بە فراوانکردنی سزاکانی سەر تاران.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی یەکەم ڕۆژی لووتکەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارڵز میشێل بۆ ڕاگەیاندنەکان دووا، بەڵام باسی لە ناوەڕۆکی سزاکان نەکرد.

لە بەیاننامەکەدا بە پێويست زانراوە قەیرانی غەززە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە، ئازادکردنی دیلەکان و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست کۆتایی بهێندرێت.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پابەندی بە چارەسەری دوو دەوڵەتی کراوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باس لە ڕەوشی لوبنان کراوە و، پشتیوانی بەهێزی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەو وڵاتە دووپات کراوەتەوە.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا جەختیان لەسەر پشتیوانی گەڕانەوەی شەرەفمەندانە و خۆبەخشانەی پەنابەرانی سووری کردووە بۆ وڵاتەکەیان بە سەلامەتی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.