Erbil 8°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:32

له‌ ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد شه‌هیدبوو و به‌ندكراوێكیش له‌ سێداره‌درا

کوردستان TV
100%

له‌ كوردستانی ئێران به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد شه‌هیدبوو  و به‌ندكراوێكیش له‌ سێداره‌درا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌م 17ی4ی29024، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ به‌رزاییه‌كانی ته‌ته‌ ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد كرد و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك كه‌ خه‌ڵكی مه‌ریوانه‌ به‌ناوی سه‌یوان ده‌ست ئه‌فكه‌ن ته‌مه‌ن 35 ساڵ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ستدا. 

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، سەیوان دەست ئەفکەن خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی “دەڕە پەیمانه‌” سەر بە شاری مەریوان.

هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێـت،  سزای سێدارەدانی ئەفشین باغ شیرین، تەمەن 39 ساڵ و خەڵکی شاری کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم هاووڵاتییە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیركرا و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.