لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا بەهۆی ئەوەی شوفێرەكانیان تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بە قوڕ داپۆشی بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: چەند رۆژێك بەر لە ئێستا ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە شەقامی هەریر - سپیلک قوڕیان لە تابلۆکانیان دابوو بۆ ئەوەی تیژرۆیی بکەن و خۆیان لە سزا بدزنەوە.
بڵاویشی كردەوە: شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرەوە دەستگیر کران و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.