پەیمانگەی نیشتمانی فەلەكی و جیۆفیزیكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستیی میسڕ ئەمڕۆ دووشەم وادەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری كرد.
پەیمانگاكە رایگەیاند كە رۆژی هەینی 7ی حوزەیرانی 2024 یەكەم رۆژی مانگی زی حجە دەبێت.
راشیگەیاند كە رۆژی شەممە 15ی حوزەیران رۆژی عەرەفە دەبێت و بۆ رۆژی دواتر یەكشەم رێكەوتی 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.