Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 04:29

لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دوایین پەرەسندنەكانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا تاوتوێ كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ماكسيم روبن كونسوڵى گشتيى رووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.