ژمارەیەک بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی گوومرگ و لێخۆشبوو‌ن لە قەرزەکانی سەر هاوڵاتییان دەرکرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو بە رێژەی 50%، هه‌روه‌ها بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی 100%ـی دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکارانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بڕیاردراوه به داشکاندنی 20%ـی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا، ئاو، خۆڵ و خاشاک، سەرپێچیی هاتوچۆ و کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان له رۆژی 27ی3 تاوه‌كو 30ی 9ی 2024جێ به‌جێ ده‌كرێت.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.