Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 12:04

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کێشەی کارەبای گوندەکانی نێوان قەراج و مەخموور چارەسەر دەکات

کوردستان TV
100%

کێشەی کارەبای گوندەکانی نێوان قەراج و مەخموور چارەسەر دەکرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزان، بەهۆی  باو بارانێكی بەهێزەوە، 4 تاوەری 33 كەی ڤی نێوان مەخموور- قەراج كەوتنە خوارەوە و بووە هۆی بڕانی كارەبا لە ناحیەی باقرت و 53 گوندی سنوورەکە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  تیمەكانی كارەبای مەخموور بە دانانی 70 ستوونی تۆڕدار و لوولەیی بە شێوەیەکی بنەڕەتیی کێشەکەیان چارەسەر کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.