Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:27

لە رێگەی گەشت و سەیران رووداوی هاتوچۆ كەوتەوە و بریندار هەیە

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك چواڕیانی هیزۆپ پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا كە بەنیازی گەشت و سەیران بوون و لە ئەنجامدا دوو كەس بریندار بوون.

رووداوەكە لە نزیك چواڕیانی هیزۆپ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا پیكئاب و نیسان سەنی رووی دا.

رووداوەكە بەهۆی كرداری هەڵەی پێشكەوتنی ئۆتۆمبێلەكان روویداوە و لە ئەنجامیشدا شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە بڵاوكراوەتەوە، رێژەی زۆری رووداوەكانی رێگای سنوورەكە بەهۆی ئەنجامدانی كرداری هەڵەی پێشكەوتنە لەنێوان شوفێرەكان بەهۆی ئەوەی رێگاكانی دەرەوەی كۆیە تاك سایدی چوون و هاتنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.