Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 07:41

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.. نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزبوونەوە دەستی پێ كرد بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕكان بە ڕێژەی 0.81% بەرزبووەوە و گەیشتە 90.47 دۆلاری ئەمەریكی.

بەهەمانشێوە نرخی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبوونەوەی تۆمار كرد بە رێژەی 0.99% و گەیشتە 85.86 دۆلاری ئەمەریكی.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ تۆڵەكردنەوەی بۆردومانی هەفتەی رابردووی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دێت كە بەهۆیەوە 15 كەس كوژران و بەشێكیان فەرماندە و بەرپرسی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.