Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 06:14

پارێزگاری هەولێر: بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی

پارێزگاری هەولێر سەردانی بازگەی شێراوەی کرد
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانیان لە ڕۆژانی جەژن و پێشوازیکردنیان لە گەشتیاران و میوانان سەردانی بازگەی شێراوەی کرد .
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز،سەرجەم ڕێوشوێن و ئەو ڕێکارانەی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازییکردن لە میوانان و گەشتیاران بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەر و کارمەند و ئەفسەرانی دیکەی بازەگەکانكرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.

هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی، بۆیە تا دەتوانن لە پێشوازیکردن لە گەشتیاران و میوانان و هاوڵاتییان بە سینگفراوانە مامەڵە بکەن، ئەرکی ئێوە ئەرکێکی پیرۆزە و خزمەتێکی گەورەیە بەنیشتیمان و شارەکەمان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.