Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:15

به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانی پيرۆز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى پێده‌گات

کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى له‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌  نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان، نيكۆل پاشينيان سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌رمه‌نستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت.

له‌ نامه‌كاندا وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هيوايان خواستووه‌ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و جه‌ختيان له‌ خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌و‌دان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.