Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 12:53

گەشتیارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ڕوو له‌ هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%


گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، جەژنی ڕەمەزانیان کردە دەرفەت و بۆ گەشتەکانیان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

محەممەد جابر، کارمەندی کۆمپانیایەکی گەشتیارییە و لەو ڕێگەیە کار دەکات؛ گوتی:"ساڵانە 15-20 جار گەشتیار بۆ کوردستان دەهێنم، مامەڵەی هێزەکانی ئاسایش زۆر گونجاوە و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین".

لە بۆنە گرنگەکاندا، حکومەتی هەرێم، پلانی تەناهی و هاتوچۆ و گەشتیاری دادەنێت و لە ناوچە جیاجیاکاندا جێبەجێی دەکات.

ئەنوەر ساحەب، گەشتیارێکە و بە خێزانەوە هاتوون؛ گوتی:" سوپاس بۆ خوا جەژنان دێینە هەرێمی کوردستان، ڕێگە و بان و ئاسایش باشە و مامەڵەی خەڵکی هەرێم دۆستانەیە؛ لەم گەشتەماندا لە شەقڵاوە دەمێنینەوە".

بەپێی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزار، لە ساڵی 2023، سێ ھەزار و سەد شوێن ھەبوون کە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشکەش دەکەن کە بنکەی گەشتیاری، ھۆتێل، ڕێستۆرانت، مۆتێل، کافەتریا، ھۆڵی ئاھەنگگێڕان و شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە دەگرێتەوە.

ھەزار و 75 شوێنی مانەوەی گەشتیاران ھەن کە بریتین لە625 ھۆتێل، 370 مۆتێل، 80 گوندی گەشتیاری، جگە لە نزیکەی 800 ڕێستۆرانت و کافەتریای گەشتیاری و سەدان کەپری گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکان.

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2024 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.