دەست بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویكرده‌وه: وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد و یەکەم بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەكو دەستپێكێك كه 4 بارهه‌ڵگر بوو وەرگیرا لەو پارێزگایە و پرۆسه‌كه پارێزگاكانی دیكه له ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشەوە.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه، له مانگی شه‌شدا ده‌ست ده‌كرێ به كڕینی گه‌نمی جووتیاران له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌درێ ئه‌مساڵ له ته‌واوی عێراقدا زۆرترین به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران وه‌ربگیرێت، یەك تۆن گەنمی ئەمساڵی جوتیارانیش بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.