Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 10:14

كەمكردنەوەی 50% ـی باجی هاوردەكردنی گۆشتی سوور چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%


بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، داشکاندنی ڕەسمی گومرگی، بە ڕێژەی %50 بۆ گۆشتی ئاژەڵی زیندوو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە؛ کە ئاژەڵەکانی وەکوو مانگا، جوانەگا، گۆلک، مەڕ و بزن دەگرێتەوە.

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: " لە 29 ی 3 ی 2024، لە سەرجەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، بڕیاری دابەزاندنی باجی هێنانی گۆشتی سوور بە ڕێژەی 50% بۆ هەموو ئاژەڵێکی زیندوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کاری پێ دەکرێت".

چاوەڕێ دەکرێت بڕیارەكە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دابەزینی نرخی گۆشت، لە هەرێمی کوردستان دروست بکات و نرخەكەی بێتە خوارەوە".

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 27 ی 3 ی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی كۆمەڵێك بڕیار، بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشت و بەرژەوەندیی گشتی، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگیی هاوردەكردنی گۆشتی سوور بە ڕێژەی 50% درا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.