Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 12:27

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا داكۆكييان له‌ گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبۆوه‌
کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.

هه‌ردوولا به‌ ئه‌رێنى دوا پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان هه‌ڵسه‌نگاند و داكۆكييان له‌ گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، باس كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.