وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی مووچەی مانگی ئادار کە بڕەکەی 390 ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بە پێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە ڕاگەیەنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.