Erbil 13°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:20

بانکێکی نوێ بەشداری لە پرۆژەی ھەژماری من دەکات

کوردستان TV
100%


دوای ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق (CBI)، بانکی بەغداد دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" دەکات.

بەشداریکردنی بانکی بەغداد دەبێتە هۆی فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان کە پێشکەش دەکرێن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ خەڵکی کوردستان دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خەرجیی تایبەت. وەک یەکێک لەو بانکانەی کە زۆرترین لقی هەیە؛ بانکی بەغداد 6 لقی هەیە لە هەرێمی کوردستان.

پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییی ئەم مانگەدا، بانکی زیاتر بەشداری بکەن، ئەمەش بژاردەی بانکیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات و خزمەتگوزارییە داراییەکان بە شێوەیەکی گشتی فراوانتر دەکات. هاوبەشییە بەهێزەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم بانکە بەشداربووەکان بووەتە هۆی دروستکردنی زیاتر لە 200 هەزار هەژماری بانکی بۆ بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی.

پرۆژەکە بەردەوامە و تا کۆتاییی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار دەکرێن.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی پرۆژەی "هەژماری من" سەردانی ماڵپەڕە فەرمییەکەی بکە: www.myaccount.gov.krd
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.