نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، شه‌وى شه‌ممه 2024/4/6 به‌شدارى له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه شيعييه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وريى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه تا دره‌نگانى شه‌و به‌رده‌وام بوو.
له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و كارى پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌بوونى ڕوانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و داهاتوو به پێويست زانى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان جدديه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى له‌نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولادا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به به‌شداريى نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتيان كرده‌وه كه خواستێكى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندييان به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌مدا.
له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تيشدا، دۆسیه هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، گرنگیی جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تی فیدراڵی، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كارنامه‌ى حكوومه‌ت، خزمه‌تگوزارييه‌كان و به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ واشنتۆن، تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.