Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:07

شه‌پۆلێكی دیکەى باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌م راگه‌یه‌نرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م 7ی4ی2024،  ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاویییەکان و تەواوى ناوچە جیاجیاکان  هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین و هاتنى شەپۆڵێکى هەورە تریشقە،  بڕى دابارین لەسەرجەمى  ناوچەکەمان مامناوەند دەبێت لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان، (8-15)ملم لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان . 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌م 8ی4ی2024، باران بارین بەردەوامى دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى بەرەبەیان سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژئاواى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند بڕى پێشبینیکراو لە نێوان (8-14) ملم لە کاتى  لێزمە باران و هەورە ئەم بڕە دەگۆڕێت بۆ سەرووى 15 ملم.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم باران بارینە درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین و سنوورى پاڕیزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان  و بەشێک لە پارێزگاى که‌رکوک، لە کاتەکانى هه‌مان ڕۆژی ئاماژه‌ پێدراو تا ڕادەیەک باران بارین کەم دەبێتەوە زیاتر ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەى: 
هەولێر : 22 
سلێمانی  :  20
دهۆک :  19
 زاخۆ  : 23
هەڵەبجە : 23
کەرکوک : 25
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 26

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.