Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:27

بە زیاتر لە 2 ملیار دینار پڕۆژەیەك لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیرڕەش لە نزیک شەقامی 150مەتریی هەولێر بە گوژمەی (2,220,628,000) دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە 118 شەقام كە ئێستا کار لە بڕگەی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و کاری تێکەڵەڕێژکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی چەندین ئامێری وەكوو شۆفڵ و حەفارە و قەلاب و گرێدەر و  چەندین تانکەری ئاو و ئامێری دیكە كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.