Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:52

لەمانگێكدا نزیكه‌ی 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی وه‌رگیراوه‌ ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31ی3ی2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 6.775 كەس سەردانیان كردوە و 2.855 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

 مانگی ڕابردوو 745 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 394 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 292 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 82 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 781 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 3.605 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 2.873 پشكنینی گروپی خوێن و 2.814 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1.648 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.