Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 09:23

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژن.. بەهای دۆلار تا دێت بەرزتر دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

لەگەڵ نزیكبوونەوەی زیاتری رۆژانی جەژن، تا دێت بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزتر دەبێتەوە بەشێوەیەك كە لە هەندێ شوێن بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە سەرووی 148 هەزار دینار.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی لە شاری هەولێر بۆ فرۆشتن 147 هەزار و 700 دینار بووە، بۆ كڕینیش 147 هەزار و 300 دیناریان پێداوە.

لە بەغدای پایتەختیش لە هەردوو بۆڕسەی كیفاح و حارسییە بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 147 هەزار و 600 دینار، بۆ كڕینیش 147 هەزار و 200 دینار بووە.

هەر لە شاری بەغدا، بەڵام لە ئەمجارەیان لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 148 هەزار و 750 دینار بووە، بۆ كڕینیش نووسینگەكان بە 146 و 750 دینار كڕیویانە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.