Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:01

ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسڕائیل پەیامێك ئاراستەی ئەمەریكا دەكات

کوردستان TV
100%

ئێران لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ وەڵامدانەوەی بۆردومانەكەی چەند رۆژی رابردووی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە دیمەشق، پەیامێك ئاراستەی ئەمەریكا دەكات.

محەمەد جمشیدی لە نووسینگەی كاروباری سیاسی سەرۆكی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی "دوور بكەوە، بۆ ئەوەی تۆش تووشی لێدان نەبیتەوە".

ئەم پەیامەی جەمشیدی راستەوخۆ بۆ ئەمەریكا بووە، پێشتریش ئەمەریكا هۆشداری دابووە ئێران كە بەهیچ شێوەیەك بیر لە هێرشكردن بۆ سەر پێگە و بەرژەوەندیی وڵاتەكەیان لە ناوچەكە نەكاتەوە.

رۆژی دووشەمی رابردوو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردومان كرا و لە ئەنجامی بۆردومانەكەش 7 كەس كوژران كە 5 لەوان فەرماندە و بەرپرسی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوون.

ئێران هەر زوو دەستی تۆمەتی بۆردومانەكەی بۆ ئیسڕائیل درێژكرد و بەڵێنیشی دا لە زووترین كاتدا و بە توندترین شێوە تۆڵە بكاتەوە.

ماڵپەڕی (ئێكسیوس) لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمەریكی گواستوویەتییەوە كە وڵاتەكەی هۆشداری توندی داوەتە ئێران لە ئەگەری هەر هێرش و بۆردومانێك بۆ سەر پێگە و بەرژەوەندییەكانیان لە ناوچەكە، چاوەڕێی وەڵامێكی توندتر بكەن و هەرگیز لێی بێدەنگ نابن.

لای خۆشییەوە حكوومەتی ئیسڕائیل ئامادەكارییەكانی خۆی كردووە و سوپا و هێزی ئاسمانی و دژە مووشەكی وڵاتەكەی تەواو خستۆتە ئامادەباشییەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێك ئەگەر بكرێتە سەریان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.