وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە دەیانەوێت هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن و هەموو هاووڵاتییان نوێنەرایەتییەکی باشیان هەبێت.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: دەخوازن پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچێت و بەرهەمداربێت بۆ هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردەوە کە سەرنجیان لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بووە، کە پرسی هەڵبژاردنیش بەشێکە لەو گفتوگۆیانە.
بلینكن جەختیشی کردەوە كە ئەمەریکا دەیەوێت هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن و هەموو هاووڵاتییان نوێنەرایەتییەکی باشیان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.