Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:22

ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا چۆن کرا

کوردستان TV
100%

بەهمەن کاك عەبدوڵا ئەحمەد

‏‎بە هەوڵ و کۆششی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.

دروست ساڵێک لەمەوبەر، چەند ڕێککەوتن و لێكتێگەشتنێك لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی هاتەکایەوە و هەر لە سەرەتاشەوە نییەتپاکی و ئامادەیی دەربڕا بۆ ڕێککەوتن.

بەڵام هەندێک هەوڵی تێکدەرانە و شۆڤینی و هەندێک خەڵکی ئەهریمەنی ناحەز بە ئارامی و خۆشگوزەرانی بوونە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و ئەمەش بوو بەهۆی دروستکردنی دۆخێکی نەخوازراو بۆ خەڵکی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هەرچەندە ئەو هەوڵە شۆڤێنیانە لەو ماوەیەشدا زۆربوون بۆ تێکدانی ڕەوشەکە و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا، بەڵام بەهۆی هەوڵ و کۆشش و ئیرادەی بەهێزی محەمەد شیاع سوودانی و مسرور بارزانی، سوپاس بۆ خوا توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە و ببێتە سەرەتایەکی باش لەنێوان هەردوو حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.

‏‎جێگەی خۆیەتی تەقدیری هەوڵەکانی هەردوو حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، هەروەها هەموو ئەو لایەنانەی چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە کە هەستیان بە بەرپرسیارەتی کرد و پشتیوانبوون بۆ هێنانەدی ئەم ڕێککەوتنە کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی کوردستان و ئارامی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانە. هەنگاوێکی ئەرێنییە لەپەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

‏‎ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە گفتوگۆ و نییەتی باش و لێکتێگەیشتن چارەسەری هەموو کێشەکانە و دەتوانێت زۆر ڕێککەوتنی باش لەنێوان هەردوولادا بهێنێتە بوون، خوای گەورە پشتیوان بێت و سوپاس بۆ خۆراگری مووچەخۆران و کاسبکارانی کوردستان کە پشوو درێژانە بەرگەی فشارەکانیان گرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.