Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 02:59

فڕۆکەکانی تورکیا چەند شوێنێکی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکەن

کوردستان TV
100%

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای بۆلێ و چەند شوێنیکی دیکەیان لە سنووری شارۆچكەی سیدەکان بۆردومان کرد و تا ئیستاش زیانەکانی نەزانراون.

هەرچەندە بۆردومانەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، بەبیانۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەیە، بەڵام  بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنانە بۆردومان دەکرێن هاووڵاتییان لە وەرزی بەهاردا بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری ڕووی تێ دەکەن، بۆیە ئەو شەڕ و بۆردومانانەی سوپای تورکیا مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە دروست کردووە.

هەر لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەوە بۆ جاری پێنجەمە فڕۆکەکانی تورکیا ئەو شوێنانە بۆردومان دەکەن.

سیدەكان / مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.