هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ عه‌لی زه‌ندی دوای ماوه‌یه‌ك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، ئەمڕۆ هەینی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
عه‌لی زه‌ندی هونه‌رمه‌ند ساڵی 1956 له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه و له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا به هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنی ئاواز و ڕێچكه تایبه‌ته‌كه‌ی له هونه‌ری گۆرانیدا، جێی په‌نجه‌ی به كاروانی هونه‌ری گۆرانی و میوزیكی كوردی دیار و به‌رجه‌سته بووه.
له دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی هونەرمەند عەلی زەندی "وە باوە یاڵ دیم، مامه كوڕنووی، ئه‌م شاره جێ دێڵم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.