Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 11:15

نرخی نەوت بۆ سەرووی 91 دۆلار بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی بازاڕەكانی نەوت لە جیهاندا بە بەرزبوونەوە دەستی پێ كرد بەشێوەیەك كە نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە سەرووی 91 دۆلارەوە.

هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 49 سەنت دۆلاری ئەمەریكی هاتە سەر، واتە نرخەكەی بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و ئێستا بە 91.14 دۆلار مامەڵەی پێ دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك نرخەكەی 37 سەنتی هاتە سەر و بەڕێژەی 0.4% بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێك لەم جۆرە نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان بە 86.96 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێ.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە دوای بۆردومانەكەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كە كوژرانی چەند ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسدارانی لێ كەوتەوە، لە بەرامبەریشدا ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسڕائیل دەكات و بارودۆخەكە لە ناوچەكە جێگیر نییە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.