Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:30

بەلجیکا ھۆشداری لە مەترسی تەشەنەسەندنی ململانێیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ھاژا لاھبیب ڕایگەیاند کە لەئێستادا، مەترسی تەشەنەسەندنی ململانێیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەر کاتێکی دیکە زیاترە.

ھاژا لاھبیب بەر لە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بڕۆکسل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، دۆخی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.

گوتیشی: لەئێستادا، مەترسی تەشەنەسەندنی ململانێیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەر کاتێکی دیکە زیاترە، ھەروەھا زۆربەی ھاوپەیمانەکانمان ھەست بە نیگەرانییەکان لەبارەی خراپی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە دەکەن.

باسی لەوەش کرد: ھەفتەی ڕابردوو سەردانی ناوچەکەم کرد و لە میانیدا داوامان کرد کە شەڕ لە ناوچەکە بوەستیندرێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ھیچ ئەنجامێک لەوبارەیەوە بەدی نەھاتووە.

ڕاشیگەیاند: ئەم دۆخە، گومان لە توانا ڕاستەقینەکانمان دروست دەکات بۆ وەستاندنی توندوتیژی لە ناوچەکە، ھەروەھا پرسیارێک دەوروژێنێت کە بۆچی تۆمەتبار دەکرین بە جێبەجێکردنی پێوەری دوو ڕوویی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.