Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:05

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانی دەركرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم ناردنی مووچەی مانگی شوبات (مانگی دوو)ی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانی تری هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە درێژەی ڕێکارەکانی وەزارەت بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەشی ژمێریاری وەزارەت دەستی کرد بە ناردنی بڕی ئەو مووچەیەی مابووەوە بۆ دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات.

ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی لەسەر داوە بۆ مووچەی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بریتییە لە 353 ملیار دینار.

وەزارەتی دارایی پێشتریش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستان بڕی 560 ملیار دیناری تری بۆ مانگی شوبات ڕەوان كردبوو.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر روونی كردبووەوە: بۆ دابەشكردنی مووچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە (940) ملیار دینارە.

روونیشی كردبووەوە: حكوومەتی فیدڕالی سەرەتا 560 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردبوو، كە ئەوەش مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و (307) هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەناردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.