Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:37

زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە چاوەڕێین پارەی مووچەی مووچەخۆران لە بەغداوە بگات و لە كاتی گەیشتنیشی راستەوخۆ و تەنانەت لە رۆژانی جەژنیش دابەشی دەكەن.

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: چاوه‌ڕێین مووچه‌ی مانگی ئادار له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان.

راشیگەیاند: لە كاتی گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ و پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، تەنانەت ئەگەر پێویست بكات لە ڕۆژانی جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت، هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".

مەسرور بارزانی راشیگەیاند "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدرال و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش دا "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر درا کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.