بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە هەڵسابوو بە كوشتنی هاوسەرەكەی خۆی.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرەکەی خۆی کوشت لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر، دەستگیر کرا.
بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبار (ج، م، س) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر.
هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەكەمان دەستگیر کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.