Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:28

مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێ

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دا كە بە هاوكاری هەردوو تیمی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕال توانرا كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت، جەختیشی كردەوە كە كە هەوڵ دەدەن بەر لە جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێ.

لە راگەیەنراوەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدرال و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین".

ئاماژە بەوەش درا "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم".

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.