پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نيچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وەيه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر تێبينيى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنيابوون له به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و لهمباريهوه بيروڕايان گۆڕييهوه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.