حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوایین ئامارەكانی پڕۆژەی هەژماری منی لە هەردوو پارێزگەی سلێمانی و دهۆك بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە تا ئێستا لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك 260 هەزار فەرمانبەر تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 153 هەزار فەرمانبەر كارتی بانكییان وەرگرتۆتەوە.
بڕیاریشە تا كۆتایی ساڵ نزیكەی 1000 ئامێری راكێشانی پارە لە سەرجەم پارێزگا و ناحیە و قەزاكانی كوردستان جێگیر بكرێن بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەكانیان بگات.
ئەمەی خوارەوە دوایین زانیارییەکانە لەسەر پڕۆژەی هەژماری من
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.