بەشێک لە هاووڵاتییانی ڕانیە بۆچوونی ئەرێنی و دڵخۆشیی خۆیان بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بەردەوامیی موچە و دابەشکردنی زەوی و داشکاندنەکانی قەرزی سەر هاووڵاتییان دەردەبڕن.
هاووڵاتییەک بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "زۆر دڵخۆشم کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕاسپاردووە بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو".
هاووڵاتییەکی دیکە گوتویەتی: "بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی ئاو و کارەبا و خوێندن بڕیاری بەجێ و گرنگن، خەڵک دڵخۆشە و بازاڕیش جموجۆڵی تێکەوتووە".
هاووڵاتییەکی دیکەی ڕانیە، هەر لەسەر داشکاندنی قەرزەکان گوتی: "لەم بارودۆخە ئابوورییەدا دەستگیرۆییەکی زۆر باشی هاووڵاتییانە و هاوکاریی خەڵک دەکات".
ڕۆژی چوارشەممە، 27 ی ئاداری2024، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، 9 بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:
1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2
2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی 3
3- تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو
4- داشكاندنی 20٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ
5- داشکاندنی 50٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت
6- داشکاندنی 20٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل
7- داشكاندنی 20٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان
8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران
9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.