Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 10:47

كۆمپانیای كاڤین گرووپ بڕی 400 ملیۆن دینار وەک کۆمەک و هاریکارى ڕاده‌ستی پارێزگای دھـۆکی كرد

کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 3ی4ی2024، د.عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك پێشوازی له‌ زكری به‌شیر خاوه‌نی كۆمپانیای كاڤیین كرد.

پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ناوبراو بڕی 400 ملیۆن دینار وەک ھـاوکـاری و قـەرەبـوکـردنـەوەی زیـانـلـێـکـەوتـوانـی لافـاوەکـەی مـانـگـی ڕابـردووی دھـۆک، ڕادەسـتـی پـارێـزگـار کـرد.

‎له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، د.عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك سوپاسی هاریكاری خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ و ته‌واوی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیانه‌ی كرد كه‌ هاوكاری خۆیان پێشكه‌ش به‌ زیانلێكه‌وتوان كردووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.