بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 1ـی4ـی2024لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتییهكهمان لە چالاکییەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.
راشیدهگهیهنن، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.