Erbil 8°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:37

ئەمڕۆ 5 شوێنی دیکە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌رده‌وامه‌ و  ئەمڕۆش پێنج شوێنی دیکە مووچە وەردەگرن.

بە گوێره‌ی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە3ی4ی2024،  مووچه‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 4ی4ی2024 بە دابەشكردنی مووچەی "هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم" كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەهێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.