Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:21

باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە پشت بە نەوت و غازی كوردستان ببەستێت

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند كە پێویستە حكوومەتی عێراق بۆ سەربەخۆیی لە بابەتی وزە پشت بە نەوت و غازی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەم لە دیدارێكدا لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی ئامادەكارییەكانمان بۆ سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریكا كرد.

بڵاویشی كردەوە: جەختمان لە سەربەخۆیی عێراق لە بابەتی وزە بۆ سوودی تەواوی عێراقییەكان كردەوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئاماژەمان بەوەش دا كە پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی لە بابەتی وزە پشت بە نەوت و غازی هەرێمی كوردستان ببەستێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.