Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:55

بۆ جەژن فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان بە منداڵان قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

بڕیاردرا بۆ رۆژانی جەژن فرۆشتنی هەموو جۆرە یارییە ئاگرینەكان بە منداڵان قەدەغە بكرێت بە مەبەستی پاراستنی منداڵان و بێزارنەكردنی هاووڵاتییان.

قایمقامییەتی قەزای رانییە بڵاوی كردەوە: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری خاوەنکاران دەکاتەوە بە نەفرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان.

بڵاویشی كردەوە: نەفرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان لەپێناو پاراستن و دووربوونی منداڵە چاوگەشەکانە لە مەترسییەكان و بێزارنەکردنی هاووڵاتییان و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام لە ڕۆژانی جەژن.

جەختیشی كردەوە كە ئەو کەسانەی مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر بەمشێوەیەی خوارەوە:-

1-  شوێنی کارەکەی دادەخرێت.

2-  غرامە دەکرێت.

3-  ئەوانەشی شوێنی کارییان نییە و مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن، دەدرێنە دادگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.