Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 07:05

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 3ی پێشمەرگە دابەش دەكرێ

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەهۆی گەیشتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان، هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی بەشێك لە لیواكانیان.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشكردنی مووچە ئەنجام داون.

بڵاویشی كردەوە: بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڕۆژی یەکشەم 7ی نيسان 2024، مووچەی مانگی (3)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.